چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەکە ئهنجامدا و چەند دۆسیەیەکی ناوخۆییان تاوتوێ کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعه له ڕاگهیهندراوێمدا بڵاویان كردووهتهوه، كه داوایان لە ئەندامانی پهرلهمانی عێراق کردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن .
چوارچێوه ئاماژهی بهوهش داوه، ڕێکارەکانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێری دانیشتووان بەرزدهنرخێنین، بەو هیوایەی کە لە هەموو پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە ئەنجام بدرێت، چونکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری .
له بهشێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهیاندا هاتووه، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتیی سیاسی عێراق کردووەتەوە لەڕێگەی حکوومەت لەگەڵ زۆرێک لە لایەن و وڵاتان، بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دژ بە گەلی فەڵەستین و لوبنان، هەروەها بەردەوامبوونی فریاگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی بۆیان.
له كۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگهیاندووه، هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ بەدواداچوون و ئاسایش و گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و دەستگیرکردنی داواکراوان و ڕادەستکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری بە گرنگ زانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.