ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئابـی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، پرۆژەی کۆنکرێتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی "بن بێرز" بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (926 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی بانکی دووەلی (بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عیراقی) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە، تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ماوەى ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، دەستیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن.
جێگەى باسە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە کۆنکریتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی بەدرێژی (1530) مەتر و بەڕووبەری (10000) مەتر2 و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزانى ئاو و دابەشکردنی تۆڕی ئاو، یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی ئاو و شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان گوندی بن بێرز چارەسەر دەكات و بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات.
ههولێر...دەستکرا بە پرۆژەی کۆنکریتکردنی شەقام و هەڵکەندنی بیر و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی بن بێرز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.