Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:53

ڕێباز حەملان: ئەوەی بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان دەیکات تەواو سیاسییە

کوردستان TV
100%


یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان دەیکات تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە و خۆیان دەڵێن: لەسەر بنەمای لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان ناردووە. 

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و مووچەخۆران وەک بەڵگە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی مووچە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق برى پێنج سه‌د و چل  و نۆ مليار و پێنجسه‌د و حه‌فتا و دوو مليۆن ديناری خستە سەر حسابی  وەزارەتى دارايى و ئابوورى کە تايبەته به مووچەى مانگى  هەشت، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی مووچەخۆران بوو بۆ مانگی حەوت".

 ڕێباز حەملان ڕوونی کردووەتەوە: وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی مووچەی مانگی ئابی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی هەشتی نارد، کاتێک پرسیاریان لێکرا وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان بۆ ناردوون.

لە ڕوونکردنەوەکەی ڕێباز حەملاندا هاتووە: ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغدا ئەمەی بەرانبەر هەرێم دەیکات، تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت، کە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیستی مووچەی مانگی حەوت، مووچەی مانگی هەشتی نارد؟ بێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای کردبێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.