سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەڕمی، بەرەو عێراق بەڕێکەوت.
کاتژمێر 9:15ی بهیانی ئهمڕۆ دووشهم 22ی4ی2024 لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەڕمی، بەرەو عێراق بەڕێکەوت.
لەو سەردانەیەدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆلات و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجی، مەهمەت فاتیح کاجر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵج یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەرکۆمار ئەردۆگان، لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سوودانی ساز دەکات و چەند ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێت.
هەر لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا، سەرکۆمار ئەردۆگن سەردانی هەولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان دهكات و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.