Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:34

ئه‌مڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

کوردستان TV
100%


کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ دەکەنەوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق لە ھێڵی ئاسمانیی عێراقی گواستووەتەوە کە لە ئه‌مڕۆ سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون لە عێراقەوە بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە.

شەوی 13ی ئەم مانگە بەھۆی ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە ڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون داخراون.

ڕۆژی 14ی ئەم مانگە ھێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.