Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:44

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت

کوردستان TV
100%


نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە هێرشەکەی ئێران کرد بۆ سەر ئیسرائیل.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئێران بە پابەندبوون بە 51هەمین ماددەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریی کردن لە خۆی بەکارهێناوە و، ئەو وەڵامدانەوە سەربازییەی ئێران، بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیله‌ بۆ سەر ئەرکی دیپلۆماسی لە دیمەشق.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە پێکدادانەکە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدایە و هاتووە: پێویستە ئەمریکا خۆی لەمە بەدوور بگرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.