باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان ره‌تی كرده‌وه داویان له هاووڵاتییانیان كردبێت به زووترین كات خاكی لوبنان جێبهێڵن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌و وڵاته ماوه و به‌رده‌وامه له كاری ئاسایی رۆژانه‌یان.
پێشتر میدیاكانی لوبنان بڵاویان كردبووه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له وڵاتی لوبنان كردووه و دا‌واشیان له هاووڵاتییانیان كردووه به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و ڕوو له شوێنه ئارام و دوور له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان كراوه‌یه و تا ئێستا به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی كار ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌شی سه‌باره‌ت به داواكردن له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی بۆ چۆڵكردنی خاكی لوبنان له زووترین كاتدا دووره له ڕاستییه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌شێك له تۆپ و مووشه‌كه‌كانی كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له باشووری لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسڕائیل ده‌كران، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وام پێگه و شوێنی هاوێشتنی مووشه‌كه‌كانی تۆپباران ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.