ئه‌مشه‌و دووشه‌م ئیسڕائیل به ته‌واوی ئاوی خواردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی بڕی.
حكوومه‌تی ئیسڕائیل له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا پچرانی ته‌زووی كاره‌با و تۆڕی ئه‌نته‌رنێتی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ڕاگه‌یاندبوو.
ئیسڕائیل هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕیاری دا ئاویش له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی ببڕێت.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دژی ئیسڕائیل ده‌ستی پێ كرد و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا سه‌دان كه‌س له‌لایه‌ن هه‌ردوولا كوژراون و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش به‌ردوامییان هه‌یه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌باره‌ی دوایین ئاماری كوژراوان ڕایگه‌یاندبوو كه تا ئێستا 900 ئیسڕائیلی كوژراون و 2500 كه‌سی تریش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوان له كه‌رتی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه 687 كوژراون كه 140 له‌وانه منداڵن له‌گه‌ڵ 105 ئافره‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.