Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:54

دوایین ئاماری كوژراوانی ئیسڕائیلی ئاشكرا ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕائیل دوایین ئاماری كوژراوانی له‌ رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا تا ئه‌مشه‌و دووشه‌م بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ و ده‌ستپێكی شه‌ڕ تا ئێستا بریتییه‌ له‌ 900 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بریندار بوون بریتین له‌ 2500 كه‌س.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دژی ئیسڕائیل ده‌ستی پێ كرد و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان كه‌س له‌لایه‌ن هه‌ردوولا كوژراون و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش به‌ردوامن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.