بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی ئورمیە له كوردستانی ئێران كوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕبردوودا عیرفان بەبریزادە، بەندکراوی تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە، لە کاتی شەڕێکی دەستەویەخە و لە بەشی ڕاوێژکاریی گرتووخانەی ئەو شارە کوژراوە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه" ئەم بەندکراوە لە کاتی شەڕی دەستەویەخەی نێوان بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە مەترسیدارەکان، بە لێدانی چەندین چەقۆ کوژراوە و هەروەها بەندکراوێکی دیكه بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیركراوه".
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه" عیرفان بەبریزادە پێشتر بە تۆمەتی دزیکردن دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 4 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.