بۆ ئه‌مساڵ تا ئێستا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له جیهاندا تۆماركرابێت له شاری (زابل) بووه له سنووری پارێزگای بەلوچستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران كه 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاندووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (OGIMET)ی ئیسپانی لێكۆڵینه‌وه له 8 هه‌زار و 800 ناوچه‌ی جیهان كراوه بۆ دیاریكردنی پله‌كانی گه‌رما، ده‌ركه‌وتووه كه رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له شاری زابل له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه كه 51 پله‌ی سیلیزی بووه.
لای خۆیه‌وه كه‌شناسی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای تێپه‌ڕینی 60 ساڵ، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پله‌ی گه‌رمی شاری زابل 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕێنێ، دوایین جاریش كه ئه‌م شاره به گه‌رمای هاوشێوه تێپه‌ڕیبێت هاوینی ساڵی 1970 بووه كه پله‌ی سیلیزی ئه‌و كاتی شاره‌كه گه‌یشتبووه 51 پله‌ی سیلیزی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م شاره له چه‌ند مانگی ڕابردوودا زستانێكی سه‌خت و قورسی تێپه‌ڕاندووه و پله‌كانی گه‌رمای چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژێر سفڕ بووه و به‌فر و سه‌هۆڵێكی زۆریش باری بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.