Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:20

دهۆک.. هاوڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵ لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژرا ‌

کوردستان TV
100%


 لە شاری دهۆک هاوڵاتییەکى تەمەن40 ساڵ لە لایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژرا .
 ئه‌مڕۆ دووشه‌م12ی6ی2023" پۆلیسی دهۆك بڵاویكرده‌وه‌:  کاتژمێر (5)ی بەیانى ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتیەکى تەمەن (40) ساڵ بە ناوى (شاکر حامد حەسەن) لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا. 
پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌،  ئه‌و كه‌سه‌ی له‌رووداوه‌كه‌ كوژراوه‌ دانیشتووى گەڕەکى نزارکێ-یە لە شارى دهۆک.
پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" دواى ڕووداوەکە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە و تیمەکانمان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەى". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.