Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 19:39

سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەكی سوپای سووریای بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی سووریا ناسراو بە" سانا "بڵاویكردۆتەوە كە لەئەنجامی هێرشێكی مووشەكی سوپای ئیسرائیل  بۆ سەر چەند پێگەیەكی سوپای سووریا لە تەرتووس و حەما، سێ سەرباز برینداربوون.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی سەربازی بە سانای ڕاگەیاندووە، نزیكەی كاتژمێر 7:15 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل بە مووشەك لە ئاراستەی باكووری لوبنانەوە هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدا و هەندێك خاڵی لە لادێكانی تەرتووس و حەما كردە ئامانج .
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لەئاكامی هێرشەكەدا سێ سەرباز برینداربوون.
هاوكات ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە،فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە، شوێنەكانی ڕۆژئاوای مەسیافیان كردۆتە ئامانج، لەنێویاندا ناوچەی حەیر عەباس لەسەر ڕێگای وادی ئەلئەیون.
ڕوانگە ئاماژەی بەوەدا كە شوێنی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە ناوچە ئامانجدارەكاندا هەن، جگە لە بوونی ناوەندی لێكۆڵینەوەی زانستی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.