Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:17

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی عێراق کرد و ستایشی سەرکەوتنەکەیانی لە بەدەستهێنانی جامی کەنداو 25 کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد کە کە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر و بەسرا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی دووبارە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ بردنەوەی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو 25) کە هەفتەی ڕابروو لە بەسرا ئەنجام درا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دیدارە ڕایگەیاند: سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهاتن و دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەری وڵات خۆش کرد، هەر بەم بۆنەیەشەوە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕى.

ڕاشیگەیاند: نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە بۆ عێراق و عێراقییەکان گرنگ بوو، چونکە هەموو عێراقییەکانی لە دەوری سەرکەوتنەکەدا کۆکردەوە، پەیامێکیشی گەیاندە جیهان کە عێراق گەڕایەوە و هەستایەوە سەر پێ، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ هەڵبژاردەی عێراق خواست و هەموو پشتگیرییەکی بۆ دووپات کردەوە، سوپاسی پارێزگاری بەسرا، ڕێکخەران، هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو لایەنانەشی کرد کە ڕۆڵیان لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پاڵەوانیەتییەکەدا هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.