Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:46

"له‌تیف هه‌ڵمه‌ت" نوێترین دیوانی شیعری خۆی به‌ چاپ گه‌یاند

کوردستان TV
100%


 "له‌تیف هه‌ڵمه‌ت"ی  شاعیر نوێترین دیوانه‌شیعری خۆی به‌ناوی "یه‌ك خوداو هه‌زارو یه‌ك ڕێگا بۆ به‌رده‌رگای ماڵی یار" چاپكرد    .
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت-ی شاعیر  له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی ده‌ڵێت" ئه‌م دیوانه‌م ده‌بوو ساڵی 2021 چاپكرێ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی و ناته‌ندرووستیمه‌وه‌ له‌چاپخانه‌ دوامانخست  و بڕیارماندا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022 دا چاپ بكرێت و دیسان له‌ كاتی دیاریكراودا نه‌خۆشی بواری چاپكردنی نه‌دام، ئیتر سێ و چوار مانگێك به‌ر له‌ئێستا  هه‌لێك ڕه‌خسا و پشت به‌خوای گه‌وره‌ چاپكرا ".        
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت خاوه‌نی چه‌ندین دیوانی شعرییه‌ ، هه‌روه‌ها له‌بواری چیرۆك و ده‌قی شانۆیی و لێكۆڵنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی  خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه‌ جگه‌ له‌مه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می  به‌ زمانی عه‌ره‌بی ، فارسی ، توركمانی ، ئه‌ڵمانی ، ئینگلیزی، سوێدی ، فه‌رنسی  بڵأوكرانه‌ته‌وه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.