Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:03

كتێبی "دڵزارم وا ناسیوە" بڵاوكرایەوە 

کوردستان TV
100%

 لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیر دا لەنووسینی نووسەر مەغدید حاجی كتێبی "دڵزارم وا ناسیوە" بڵاودەكرێتەوە .
لە لێداوانێكی تایبەت بەماڵپەری كوردستان تیڤی دا نووسەر مەغدید حاجی رایگەیاند"ئەم كتێبەم، دەبێتە دیاری بۆ یەكەم ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیرو نیشتمانپەروەر.. كتێبەكە بریتییە لە 45 كورتە بابەت دەربارەی تێكۆشان و شیعرو بیرەوەریەكانی دڵزاری شاعیر(1920-2021)  كە هەموو بابەتەكان وێنەیان لەگەلدایە".
لە كۆتاییدا گوتی : لە ساڵیادی كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر  كتێبەكە ئامادە دەبێت ،لەهەمان كاتدا زۆر سوپاسی  كاك سۆران تاودەر  خاوەن چاپخانەی هەولێر دەكەم كە نەخشەسازی بەرگ و ناوەرۆكی كتێبەكەی ئەنجامداوە ،لە هەمان كاتدا هاوكاریشمان بوون لە بەچاپكردنی كتێبەكەدا". 


ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.