Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:14

ئیسرائیل ئێران بە ئەختەبوتی تیرۆر وێنا دەکات

کوردستان TV
100%

نافتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئێرانی بە " ئەختەبوتی تیرۆر" وێنا کرد و ئەوی راگەیاند کە لەگەڵ گەیشتن بە رێکەوتی ئەتۆمی ئەوە "چەندین ملیار دۆلار بۆ ئەو ئەختەبوتە دەڕوات".

نافتالی بینێت کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی لە دیداری ئابووریی جیھانی "رۆژەڤی 2022ی داڤۆس" کرد، ئاماژەی بە رێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کرد و گوتی: "دوژمنێکی ھابەشی وەک ئێران لە ناوچەکەدا ھەیە. ئێمە پێویستمان بە ھەماھەنگییە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە وەکو ئێمە دەیانەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسلامی توندڕەو بکات. لە ناوچەیەکی پڕ ئاڵۆزیدا، زۆربەی ھاوبەشە ھەرێمییەکان بەچاوی سەقامگیریی ئابووری تەماشای ئیسرائیل دەکەن نەک تەنھا ئەمنی".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی: "ئێران ئەختەبوتێکی تیرۆر و ناسەقامگیرییە. سەری لە تارانە و چەکەکانی بۆ تەوای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن، لە رێگەی حیزبوڵڵاوە بۆ لوبنان، عێراق و سووریا، لە رێگەی حوسییەکانەوە دەست لە کاروباری یەمەن وەردەدات".

نافتالی بینێت، باسی لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران کرد و گوتی: "ئەگەر رێکەوتنەکە واژۆکرا، ئەوە چەندین ملیار دۆلار بۆ ئەختەبوتی ناوبراو دەچێت و وزە دەبەخشێتە تیرۆر. (ئێران) بەھێزتر دەبێت و ئەوانەی ئەمڕۆ روودەدات بۆ دوو یان سێ ھێندە بەرزدەبێتەوە".

بینێت، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر رێکەوتن ھەبێت یان نا ئەوە وەبەرھێنان لە ئێران بژاردەیەکی تەندروست نابێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.