Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:20

له‌ خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لازیۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی بیست و یەکەمی خولی یانە پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)دا، ئینتەر لە یاریگای خۆی پێشوازی لە لازیۆ کرد و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای جوزێپێ میاتزا لە میلانۆ بەڕێوەچوو کە تیایدا ئینتەر کە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەدات رووبەڕووی یانەی لازیۆ بووەوە کە لە ریزبەندی ناوەڕاستی خولەکەدایە.
یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 30دا لە رێگەی ئەلیساندرۆ کانی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەی لازیۆ لە خولەکی 35دا، گۆڵی یەکسانبوونی لە رێگەی چیرۆ ئیمۆبێلی تۆمار کردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ئینتەر لە خولەکی 67دا لە رێگەی میلان شكرینیار-ەوە دووەم گۆڵی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە لازیۆ بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
بەو ئەنجامەش ئینتەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 49 خاڵ و بەردەوام بوو لە رابەرایەتیکردنی لیگەکە.
لازیۆ کە ئەم هەفتەیەی بەبێ بەدەستهێنانی خاڵ بەرێ کرد، حەوتەمین شکستی ئەم وەرزەی لەسەر دەستی ئینتەر بوو.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.