Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:23

وەزیری پەروەردە: ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیێنرێت

خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان ڕۆژی 14- 9 ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%


قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022 لەگەڵ چەند بابەتێکی تری تایبەت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (23ی ئابی 2021) لە ھەولێر، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و، باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندن کرا.


سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندکاران کرا  لەناو پۆلەکان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردوە؛ حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان  دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار. 

دەقی راگەیێندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
 
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022 لە‌گە‌ڵ چە‌ند بابە‌تێكی تری تایبە‌ت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.
 
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (23ی ئابی 2021) لە هەولێر، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و، باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندن کرا.
 
سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندكاران کرا  لە‌ناو پۆلە‌كان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردوە؛ حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان  دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار. 
 
لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەروەها رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ رادەگەیەنرێت.
 
هەر لە كۆبوونەوەكە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان كرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند؛ خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان 1/9  تاوەکو 25/9 خوێندن دەستپێدەکات لەناو هۆڵەكانی زانكۆ. هەروەها وتیشی بەپێی  رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەكانیان دەست پێکردوە و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات. 
 
دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.
 
ھە‌روە‌ھا لە کۆبوونەوەكە بۆچوونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوە‌ندی) خرانەڕوو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جە‌ختیان لە‌ گرنگی خوێندنی پیشە‌یی كردەوە و هاوڕابوون پێویستە‌ زیاتر پە‌رە‌ی پێبدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.