Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:27

پۆلیسی سلێمانی 4 تۆمه‌تباری ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%


لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق- بنكەی پۆلیسی حەسار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كه‌ دوانیان فه‌یسبوكی هاوڵاتییه‌كیان هاككردووه‌و له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ته‌كانی چوار هه‌زار دۆلاریان لێ سه‌ندووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمار كرد كە فەیسبوكەكەی هاككراوەو لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بە چەند جارێك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه، أ) ، (ه، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

هەروەها لە چالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە چووبوونە ناو ماڵێكەوە و ویستبویان دزی بكەن.

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.