برینی ناوده‌م به‌گشتی بریتیه له بڵقی بچووك و ئازار به‌خش كه به‌زۆری له به‌شی خواره‌وه‌ی پووك و له‌ناو ده‌م به‌دیده‌كرێت، ده‌بنه هۆی ناڕه‌حه‌تی بۆ نه‌خۆش له‌كاتی خواردن و قسه‌كردن . ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌وجۆره بڵقانه زیاتره له‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان پێشینه‌ی ئه‌و جۆره بڵقهیان هه‌یه، به‌زۆری ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت. هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و جۆره بڵقه چین؟؟ تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و جۆره بڵقانه به‌وردی چین، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك وه‌كو هۆكاری هانده‌ری دروستبوونی بڵقی ناوده‌م ده‌ستنیشان كراون ئه‌وانیش بریتین له :
1 برینداربوونی ده‌م به‌هۆكاری خێرا شووشتنی ناوده‌م ، گه‌ستنی له‌ناكاوی به‌شی ناوه‌وه‌ی ده‌م، به‌ربوونه‌وه و برینداربوون له‌كاتی وه‌رزش كردن .
2 به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره مه‌عجوون و غهرغهرانهی كه ( sodium lauryl sulfate) له پێكهاته‌یان دا هه‌یه .
3 هه‌بوونی هه‌ستیاری بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ی ترش ، ته‌نانه‌ت قاوه‌ش.
4 كه‌می ڤیتامین B12, ئاسن ، زینك ، فۆلیك ئه‌سید .
5 هه‌ندێ جاریش دانانی تێلی ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان هۆكاره بۆ په‌یدابوونی ئه‌م جۆره بڵقانه.
6 تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان له‌كاتی سوڕی مانگانه.
7 دوو دڵی و ڕاڕایی زۆر و كه‌م خه‌وی.
8 هه‌ندێ جار بوونی بڵقی ناوده‌م ئاماژه‌یه بۆ بوونی نه‌خۆشیه‌كانی (شه‌كره ، نه‌خۆشی به‌هجه‌ت، هه‌وكردنی ڕیخۆڵه ، تێكچوونی به‌رگری له‌ش ، ئایدز. به‌گشتی چاره‌سه‌ریه‌كانی بریتین له :
1 به‌كارهێنانی لسترین یان غهرغره. 2 بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاریش ده‌كرێت به‌نجی بۆ به‌كاربێت كه به‌شێوه‌ی جێڵ یان سپرا به‌رده‌سته. 3 هه‌روا وه‌رگرتنی ڤیتامین و مادده پێویسته‌كانی له‌ش وه‌كو B12و ئاسن و زینك و فۆلیك ئه‌سید .
4 دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی ترش .
5 دووركه‌وتنه‌وه له سترێس و قه‌له‌قی و ڕێكخستنی خه‌و.
6 پاراستنی پاك‌و خاوێنی ناوده‌م و به‌كارهێنانی داوی ددان .
7 لابردنی هه‌موو جۆره گۆشه‌یه‌كی تیژ له تێلی ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان .
د. په‌ریخان ئه‌رسه‌لان - پزیشكی ده‌م و ددان
چه‌ند زانیاریه‌کی پێویست ده‌رباره‌ی برین یاخوود بڵقی ناوده‌م و هۆکارو چاره‌سه‌ریه‌کانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.