Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:07

هەولێر.. هەڵمەتى کوردستانى لە بەرانبەر سەد ساڵ ستەمى دەوڵەتى عێراق راگەیەندرا

کوردستان TV
100%


بەمەبەستى گەیاندنى دەنگى خەڵکى کوردستان لە بەرانبەر سەد ساڵەى تاوانەکانى دەوڵەتى عیراق دەرهەق بە خەڵکى کوردستان، هەڵمەتى خەڵکى کوردستان راگەیەندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-8-2021،  لە شارى هەولێر ژمارەیەک لە یاساناس و چالاکانى بوارى سیاسی و نوێنەرى تەواوى نەتەوە و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکانى کوردستان، هەڵمەتى کوردستانى بەرانبەر سەد ساڵ ستەمى دەوڵەتى عێراقیان راگەیەند.

هەڵمەتەکە بە بڵاوکردنەوەی  راگه‌یاندراوێك دەستى پێکرد کە ئازاد جوندیانى ئەندامى دەستەکە خوێندییەوە .
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌: 

هەڵمەتى کوردستانى لەبەرامبەر سەد ساڵ ستەمى دەوڵەتى عیراق راگەیەنرا

بەمەبەستى گەیاندنى دەنگى خەڵکى کوردستان لەبەرامبەر سەد ساڵەى تاوانەکانى دەوڵەتى عیراق دەرهەق بە خەڵکى کوردستان، هەلمەتى خەڵکى کوردستان راگەیەنرا.
ئەمڕۆ ٢٣/٨/٢٠٢١ لە شارى هەولێر ژمارەیەک لە یاساناس و چالاکانى بووارى سیاسی و نوێنەرى تەواوى نەتەوە و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاین و ئانزاکانى کوردستان هەڵمەتى کوردستانى بەرامبەر سەد ساڵ ستەمى دەوڵەتى عیراق راگەیەنرا.
هەڵمەتەکە بە راگەیاندنى بەیاننامەیەک دەستى پێکرد کە ئازاد جوندیانى ئەندامى دەستەکە خوێندیەوە و تیایدا ئاماژەى بۆئەوەکرد کە ئەو لکاندنەى سەد ساڵ روویدا کە کوردستان بە دەوڵەتى عیراقەوە لکێنراوە، ماوەى سەد ساڵە حکومەتەکانى عیراق لەسەردەمى پاشایەتى تا کۆمارى و دواتر بەعس و پاشانیش بە حکومەتەکانى دیکە هەموو پێکهاتەکانى کورد و ئاین و ئاینزاکانییەوە بە جۆرەها توندوتیژى ڕەفتارى کردووە، هەر لە جینۆسایدى خەڵکى کوردستان و گۆڕینى دیموگرافی و شێواندنى ژینگەى کۆمەڵایەتى و دەرکردنى جووەکانى کوردستان و دەستبەسەرکردنى موڵک و ماڵیان.
 لەبەشێکى دیکەى بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە بێبەشکردنى هاولاتیان لە مافەکانیان و بەکارهێنانى سامانى ژێرزەوى و سەرزەوى لە شەرەکاندا و ململانێکاندا ئەوە بەشێکى دیکەى ڕەفتارى ناڕەوابووە. بەرامبەر دانیشتوانى خۆی بەتایبەتى بەرامبەر کورد.
 هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە خەڵکى کوردستان بە تاک و کۆو هەموو پێکهاتەکانییەوە زیانى زۆری بەرکەوتووە و نەوە یەک لە دوا یەکەکانى هەموو نەهامەتییەکانى دیوە، بۆیە چاوى لەوەبووە لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوانەى دەرهەقى کراوە، دامەزراوەکانى عیراق قەرەبوویان بکەنەوە بەتایبەتى کەس و کارى ئەنفالکراوەکان و قوربانیانى پرۆسەى بەعەرەب کردن و راگواستن و ئەوانەى گوندەکانیان وێرانکرا. لە تازەترین رەفتاریشدا کردارە قێزەونەکانى ڕیکخراى تیرۆستى داعشە، کە هەمو ئەوانەشەوە بەهۆی ئەوەیە کە عیراق بەردەوام لە خۆدزینەوەدایە بەرامبەر بە ئەندام بوونى لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى کە ئەوەش جارێکى دیکە تاوانێکە بەرامبەر دانیشتوانى خۆی ئەنجامى دەدات. 
لەبەشێکى دیکەى بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەبێ عیراق ملکەچ بکرێت بۆ ئەوەى دان بە مافەکانى کورد و بڕیارى قەرەبوو بدات و هەموو نەتەوەکان مافى ئەوەیان هەبێ ئازادانە بکەن، ئەم هەڵمەتەى ئەمڕۆش دەگەیەنێت، بریتییە لە هەڵمەتى تاک بە تاکى خەڵکى کوردستان بۆ بەرەنگارى ئەو ستامانەى سەد ساڵە لە خەڵکى کوردستان دەکرێت و داواى مافى قەرەبوو کردنەوەیە، بەڵام بە هیچ جۆریک جێگرەوەى هێلە ستراتیژییەکانى مافى چارەنووس و داواى سەربەخۆیی نییە. هیچ حز و لایەنێک ئاراستەى ناکات، بەڵام بە ڕێکارى تەواوى یاسایی کارەکانى ئەنجام دەدات و هەوڵ دەدات پشتیوانى هەموو توێژو لایەن و رێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکان و پیشەگەرانى میدیایی و یاسایی و مافپەروەران بۆ ئەم هەڵمەتە پێویستە و سکاڵای خۆی لەبەرامبەر دەوڵەتى عیراق دەگەیەنێتە هەموو ناوەندە جیهانییەکان و نامەى هەڵمەتەکە بۆ هەموو خەڵکى کوردیستان دەچێت و راستەوخۆ دەبنە ئەندامى ئەم هەڵمەتە.و ئەندامانیشی پشوو درێژانە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.