Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:01

لە چاکسازیی 2 ھەزار فایلی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی 400 ملیۆن دینار بۆ حکوومەت گەڕێندرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پرۆسەی چاکسازی لە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییش رایگه‌یاند، تەنیا لە چاکسازیی فایلی کەمئەندامان مانگانە 400 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕێندراوەتەوە.

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی،  رایده‌گه‌ێنێت: لە سەرەتای دەرکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەست بە پرۆسەی چاکسازی کراوە، لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئەو فەرمانگانەی سەر بە کاروباری کۆمەڵایەتیش چاکسازیی تێدا ئەنجام دراوە، ھەرچەندە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی کۆتایی، چونکە لەسەر ئاستی باڵا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت کاری تێدا دەکرێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فەرمانبەری زیادە و دوو مووچە نییە.

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: بەشێکی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەوامیان 24 کاتژمێرە و ئەو فەرمانگانە پێویستیان بە میلاکە، نەک فەرمانبەری زیادی ھەبێت.

زەکیە سەید ساڵح ئاماژە بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە پێداچوونەوەی کەمئەندامان نزیکەی دوو ھەزار کەمئەندام دەرکەوتوون کە دوو مووچە و سێ مووچەیان ھەیە، یان کەمئەندام ھەیە کۆچی دواییی کردووە و مووچەی ماوە، ئەوانە ئاشکرا بوونە و کاری تێدا دەکرێت، تا بزانین لەو دوو ھەزارە چەندی لێ دەردەچێت، مانگانە بەھۆی ئەو چاکسازییەی لە لیستی کەمئەندامان کراوە، 400 ملیۆن دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.