Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

شاندی عێراق بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی لەبارەی دۆسیەی ئاو سەردانی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، وادەی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا ئاشکرا کرد و راگەیاند کە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا، شاندی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، عەلی رازی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە گۆڕانی ئاووھەوا، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی باران بارین کاریگەریی لەسەر سەرجەم وڵاتانی جیھان دروست کردووە کە ئەوەیش بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و رایگەیاندووە، ژمارەیەک ھۆکاری ھونەریی ھەن کە بوونەتە ھۆی کەمبوونەوەی دەرامەتەکانی ئاو لە عێراق لەوانە ھەوڵی ژمارەیەک وڵات بۆ دروستکردنی بەنداو.
عەلی رازی باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی کەمی بارانبارینەوە، ئەمساڵ وشکەساڵیییە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئاستی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات کەمی کردووە و گەیشتوونەتە ٥٠ لەسەدا، ھەروەھا ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان، سیروان و دیالە کەمی کردووە و گوتی:
ئاوی پێویست بۆ ئەم ورزە و وەرزی زستانی داھاتوو دابینکراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، عەلی رازی ئاشکراشی کردووە کە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا، شاندی عێراق بە ئامانجی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی ئاو، سەردانی تورکیا دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.