Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:25

ڕوونکردنەوەیەک لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێرەوە

کوردستان TV
100%

 قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوەیەک بدەین لەسەر چاوپێکەوتنی ھاولاتیەک لەگەڵ یەکێک لە کەنالەکانی راگەیاندن سەبارە ت بەکڕینی ئاو بۆماڵەکەی:
١- ھەر وەکوو لەلای ھەمووان روون و ئاشکرایە لەسەر راسپاردەوفەرمانی بەڕێز،سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم ماڵ و ئەو گەڕەکانە دابین کرا، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی  پارێزگاری ھەولێر ، لەڕێگەی سەرجەم تانکەرەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر  و گروپی کار و کۆمپانیاکان و کەسایەتییەکان و بەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی ، ھەر بۆ ئەم مەبەستە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاولاتیانی شاری ھەولێری  خۆشەویست بەڕێز پارێزگاری ھەولێر  و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کۆلان بە کۆلان و ماڵ بە ماڵی ئەو گەڕەکانەی ئاوی خواردنەوەیان پێویست بوو بۆ یان دابینکرا، لەلایەکی تریشەوە لەسەر راسپاردەی پارێزگاری ھەولێر ، ئاگاداری سەرجەم ھاولاتیانی شاری ھەولێرکرایەوە، ھەرماڵێک پێویستی بەتانکەری ئاو بوو لەڕێگای ژمارە تەلەفۆنەکانی سەرجەم شارەوانییەکان دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بکەن و داوای تانکەری ئاوی خواردنەوە بکەن بەبەردەوامی . 
٢- لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکە ئەم ھاولاتیە باس لەدانانی عارەبانە و کاروکەسابەتی دەکات لەناو بازاری شاری ھەولێر، بە ووتەی خۆی گوایە لەلایەن قایمقامیەتەوە رێگری لێکراوە، دانان و لادانی عارەبانە و زێدەڕۆیی کاری تیمەکانی شارەوانی و پۆلیسی شارەوانیە نەوەک قایمقامیەت ،بۆمەبەستی بەرنامی (رێکخستی شار ) ووتەکانی ئەو ھاولاتیە بەڕێزە ھیچ بنەمایەکی نیە، رۆژێک لەڕۆژان سەردانی قایمقامی ھەولێری نەکردووە، یاخوود داوای لەقایمقام کردبێت و بەم شێوەیەی خۆی باسی دەکات وەڵامی درابێتەوە، لەبەر ئەوەی دەرگای قایمقامیەتی ھەولێر بۆ ھەموو کەسێک بەبێ چیاوازی کراوەیە ڕۆژانە بەدەیان ھاولاتی روومان تێدەکەن  لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان کاروبارەکانیان بۆ رایی دەکرێت.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: دەبوایە بەر لەپەخشکردنی ئەم چاوپێکەوتنە ئەم کەناڵە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆی پێویستی بکردبایە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی رۆژنامەوانی نەوەک ھەواڵی بێ بنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەکاری بۆ ناشیرینکردنی حکومەت دام و دەزگاکانی حکومەت بڵاوبکاتەوە .
 له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: بۆیە لێرەوە لەبەرامبەر ئەو تاشیرکردن و ئەو قسە بێ بنەمایانە ناچارین رێکاری یاسایی بگرینەبەر .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.