مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕۆژئاوا - بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هاووڵاتییەكیان بریندار كردبوو.
لهراگهیاندراوێكدا ، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه:
لەگەڕەكی ووڵوبە لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار هێرشیانكردە سەر هاوڵاتییەك و بەچەقۆبرینداریان كرد، بۆ دەربازبونیشیان تەقەیان بەئاسماندا کردبوو، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە هەردوو تۆمەتبار كە بران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەیان پێكردووە.
راشیدهگهیهنن: لەئێستا هەردوو تۆمەتبار (ب ، ج ، ج ) و ( ه ، ج ، ج ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی دهستگیر کردنی 2 تۆمهتباری راگهیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.