Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:23

له‌ لالیگادا کادێز و ریاڵ بێتس یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ  بێتس و  كادێز به‌ گۆلێك یه‌كسان بوون .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین له‌ بێتس به‌رێوه‌ چوو،  له‌ خوله‌كی یازده‌ ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كردو یاریزانی ئیسپانی ئه‌لڤارۆ نیگریدۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ قادیش تۆمار كرد.
 له‌ خوله‌كی بیست و دوو خوان میگێل خیمینێز گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، یاریزانانی هه‌ردوولا له‌ هه‌ولی گۆرینی ئه‌نامه‌كه‌ بوون به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و یاری به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و به‌ خالێكی یاریه‌كه‌ رازی بوون . 
هه‌ردوو یانه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م به‌رامبه‌ر بوونیانه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنن و هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی دوو خاڵن .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.