Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:59

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی له‌ سێ په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی عسمەت مەجید ئاغا ئەحمەد شاباز و خانەوادە و كەسوكاری عیسا عەبدوڵڵا یاسین و خانەوادەی حەسەن مام شێخ سەرانەیی ده‌كات.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عسمەت مەجید ئاغا ئەحمەد شاباز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی عسمەت مەجید ئاغا ئەحمەد شاباز

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی گوڵان(عسمەت مەجید ئاغا ئەحمەد شاباز سرێشمەیی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و دۆست و خزمانی سرێشمە دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عسمەت بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ـى8ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عیسا عەبدوڵڵا یاسین

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عیسا عەبدوڵڵا یاسین

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و كەسایەتی كوردپەروەر(عیسا عەبدوڵڵا یاسین)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عیسا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ـى8ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەسەن مام شێخ سەرانەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حەسەن مام شێخ سەرانەیی

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(حەیات حاجی حەسەن) هاوژینی حەسەن مام شێخ سەرانەیی و دایكی شەهید(محەمەد حەسەن)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو حەیات بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ـى8ـى2021

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.