سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە هێرشەکەی سەر خێزانێکی کوردی شاری کۆنیا لە وڵاتی تورکیا راگەیاند .
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایدهگهێنێت: زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قووڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیه‌نم، پێشبینی دەکەم ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن.
دوێنێ هه‌ینی 30 ى 7 ى 2021 ، خێزانێكی كورد كه له 7 کەس پێكهاتبوون، له شاری كۆنیای توركیا، له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژكران.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر کوژرانی خێزانه کورده‌که‌ی تورکیا په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.