ئهمرۆ دووشهممه له شاری موسڵ چوار تیرۆریستی داعش دهستگیركران، ئهو چهكدارانه له دیوانی سەربازی و سەربازگهی گشتی داعش کاریان كردووه.
لیوا محهمهد نهسڕوڵڵا بەرپرسی هەواڵگری سەربازی هێزی عێراق له لێدوانێكیدا بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش له فەوجی سەربازی عێڕاقی و پۆلیسی فیریاکەوتنی 12ی سەر به سەرکردایەتی دژه تیرۆری نەینەوا ، بە پلانێکی پێش وەختە و لەسەر زانیاری هەواڵگری، لەچوارچێوەی ئاگاداری بەردەوام و به هاوکاری هاووڵاتیان، توانرا هێزهكانیان چوار تیرۆرستی سەر بەداعش دەستگیر بكرێت که هەر یەکه له (ع خ ع ع) و (ا م ف ا )و( م م ا خ )و (م ع م ع )کە ئەوانه به پلەی چەکدار له کاتی کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە له دیوانی سەربازی و سەربازگهی گشتی کاریان كردووه.
شایانی باسە ئەو تیرورستانە ئەمڕۆ له ناوچە و گەڕەکەکانی ( ئەلزەهڕا و ئەربەجییە و تسعین ) له لای چەپی شاری موسڵ دەستگیرکران.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.