مقهدهم بهیار محى ئهلدین، بەرپرسى راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى سۆران بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كاتژمێر (٢:٤٢) خولەكى پاش نیوەرۆ ئاگادارى ژوورى بزوێنى بەرێوەبەرایەتیەکەیان كراوه به بوونى خنكانى گه نجێك له رووبارى رێزانى سەر بەدەڤەرى بارزان بەناوى (نزار سیامهند عهزیز) دانیشتووى گوندى لێره بیر له سنورى قەزاى مێرگهسۆر تە مەن ( ٢٣ ) سالان ، هۆكارى خنكان بەهۆى مەله وانى بووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی .تیمەكانمان لەمەلەوانانى مێرگەسۆر توانیان له هەمان شوێن تەرمەکەی لەرووبار بهێننە دەرەوە و ڕەوانەی پزیشكى دادى سۆران كرا.
مقهدهم بهیار گوتیشی: له سەرەتاى ئهمساڵهوه تاكو ئێستا (٧) هاووڵاتى له ڕووبارەكانى سنوورى بەرێوەبەرایەتیمان خنكاون.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.