له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه ، 21 - 6 - 2021 ، نەخۆشخانەی رۆژئاوا بە رووی هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه ، وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن .
له‌رۆژی ئاماژه پێكراوه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌رووی نه‌خۆشان و حاڵه‌ته‌كانی رووداو ده‌كرێته‌وه ، كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌م رووداوانه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت:
1-بریندار ونەخۆشی مێشک دەمار .
2-هەموو برینداری ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێل وبەربونەوە لە شوێنی بەرز.
3-هەموو حاڵەتی جوانکاری بە هۆی چەقۆ و شوشە تا دوایی.
-نەخۆشخانەی ئمێرجنسی تایبەتە بە:
1- هەموو برینداری گولە وتەقەمەنی.
2-سوتان بە هەموو هۆیەک .
-نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەتە بە تووشبوانی کۆرۆنا
له سه‌ره‌تای هاتنی په‌تای كۆڕۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، چه‌ندین نه‌خۆشخانه كران به‌بنكه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ تووشبوانی ئه‌م په‌تایه ، له‌ئێستاشدا به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی تووشبوانی هاوڵاتیان به‌كۆڕۆنا له هه‌ولێر چه‌ندین بنكه داخران و له‌ئێستاشدا ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ته به تووشبوانی كۆڕۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.