دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی داربی پارلامانت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له كوردستان.
له دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، شاندی ئه‌مریكی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوولا بوو سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت وه‌ك دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆچوون و تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا به گرنگییه‌و ده‌ڕوانێته كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به كورتی پێناسه‌یه‌كی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌رك و كاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ربوونی یاسایه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و گوتیشی كه ئه‌و پرسانه جێی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین و بۆ جێبه‌جێ كردنیشیان له هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێك درێغی ناكه‌ن و سوپاسی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاشی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.