بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەبارت به دەرمانێکی ساخته ئاگادارییەکی رایگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەڵێت: ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره.
هەروەها بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەشڵێت: له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.