Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 15:20

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 71 دۆلار و 65 سەنت

کوردستان TV
100%

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 71 دۆلار و 65 سەنت.

دوێنێ، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 72 دۆلار و 87 سەنت و رۆژەکەی بە 72 دۆلار و 22 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:06ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،8 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 71دۆلار و 65 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 69 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر نەوت زیاد بکات، بەڵام بەهۆی زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزینی ئەمریکا، خواست لەسەر نەوت کەمە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، یەدەگەکانی بەنزینی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی حەوت ملیۆن بەرمیل (لەسەدا سێ) زیادی کردووە و بووە بە 241 ملیۆن بەرمیل.

هەفتەی رابردووش یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، پێنج ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل (سەدا 1،1) کەمی کرد و بووە 474 ملیۆن بەرمیل. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا نزیکەی دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل کەم بکات، بەڵام کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوت بەهۆی زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزین هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی نەوت دروست نەکرد.

لە لایەکی دیکەشەوە بەردەوامی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان وای کردووە، چالاکییە ئابوورییەکان لە ئاستی چاوەڕوان کراودا نەبن و ئەمەش یارمەتیدەدەرە بۆ دابەزینی نرخەکان.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 89 هەزار و 69 حاڵەت، ژمارەی لە ئەو کەسانەشی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 353 هەزار و 528 کەس.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.