پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له‌ده‌ڤه‌ری شه‌مامك له‌م هه‌فته‌یه‌دا به وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران ده‌ست پێده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه كارزان كاكل ،په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ده‌ڤه‌ری شه‌مامك رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له قۆناغی كۆتایی دایه‌و بریتییه له‌دروست كردنی 40 سایلۆو 13 كارگه ،له قۆناغی یه‌كه‌میشدا 20 سایلۆو 5 كارگه له رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی 100 هه‌زار تۆن له‌گه‌نمی جووتیاران . به‌ته‌واو بوونی پڕۆژكهش 500 هه‌زار تۆن له گه‌نمی جووتیاران وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.