ئەمرۆ پێنج شەمە، عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی قەداسەتی مار گورگیس سڵێوه، پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوری لە جیهاندا، له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كرد.
له دیدارێكدا كه مار ئهبرس یوخه‌ننا ئه‌سقه‌فی هه‌ولێر و كه‌ركوك و یاریده‌ده‌ری پاتریك ئاماده‌بوو، علی حسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌نزیكه له ره‌وشی ته‌ندروستی به‌رێزیانی پرسی و سڵاو رێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی پێگه‌یاندو هیوای سه‌ڵامه‌تی و باشتر بوونی ره‌وشی ته‌ندروستی بۆ خواست.
رۆلی بهرێزیانیشی لەپاڵپشتی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی بهرزههڵسهندگاند. هه‌رله‌و دیداره‌دا تیشک خرایە سەر دواین پێشھات و بارودۆخی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی پرۆسەی ھەلبژاردنی داھاتوی عێراق و کوردستان، ھاوکات باس لە پاراستن و پتەوکردنی گیانی برایەتی له مێژینه‌و پێکەوە ژیانی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرا.
ھەرلەم دیدارەدا جەخت لە ئارامی و ئاسایشی کورستان و یەکریزی و ھەماھەنگی کردن و پاڵپشتی و سەرکەوتنی حکومەتی کوردستان لەپێناو گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە تەواوی پێکھاتەکانی کوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.