Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:31

تورکیا بەچڕی زناری کێستە و ناوچە سنوورییەکانى بۆردومانکردووه‌

تورکیا بەچڕی زناری کێستە و ناوچە سنوورییەکانى بۆردومانكردووه‌
کوردستان TV
100%

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری چه‌ند گوندێكیان لە ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، بۆردومان کردووە. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بە چڕی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری زناری كێسته‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ 11 گوندی ناحیەی کانی ماسی له‌ خۆده‌گرێت و شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکە دروست بووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو گوندانەی کە سنوورەکانیان لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە بریتین لە: "چەلکێ، هرۆرێ، دێشیشێ، قۆمریێ، ئەدنێ، سەرەرۆ" لەگەڵ چەندین گوندی دیکە کە سەرجەميان 11 گوندن و ئێستاش شەڕ و بۆردومان بەردەوامە و خەڵک لەناو گوندەکاندا ماون و لە ترسی شەڕی پەکەکە و بۆردومانی تورکیا ناتوانن دەربکەون و هەتا ئێستاش لەبارەی زیانی گیانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. 

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، سوپای تورکیا هێرشێکی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەست پێ کردووە و بە فڕۆکە ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.