Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:42

هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز تا ئێستا نازانێت سه‌میر غانم-ی هاوسه‌ری مردووه‌

کوردستان TV
100%

میدیاكاری میسڕی رامی ره‌زوان راگه‌یاند: تا ئێستا  ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز،خێزانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌میر غانم  نازانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایكردووه‌.

هه‌روه‌ها رامی ره‌زوان ، كه‌ زاوای سه‌میر غانمیشه‌  گوتی : باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز، باش نییه‌،بۆیه‌ هه‌واڵی كۆچی دوای سه‌میر غانمی هاوسه‌ری پێرانه‌گه‌یاندراوه‌.

له‌ كۆتاییدا رامی ده‌ڵێت: ئه‌و ژووره‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعزیزی لێ خه‌وێنراوه‌ ، به‌ به‌رده‌وامی ڤیدیۆی تۆمار كراو په‌خش ده‌كرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بینێت ،له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو مۆبایله‌كانی لێ وه‌رگیراوه‌ ، كاتێك كه‌سه‌ نزیكه‌كانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی ره‌ش  له‌به‌ر ناكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ شتێك نه‌كات.

ئا- كامران

ژیّده‌ر-  الیوم السابع

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.