Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 03:59

چه‌کی زیاتر له‌ 11 ملیار دینار به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌کرێت

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا
کوردستان TV
100%

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی چه‌كی زیاتر له‌ 11 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی دارایی جوتیاران ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌عید عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به‌ كوردستان24ی راگه‌یاندووه‌،پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 كه‌ زیاتر له‌ 11 ملیار دیناره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق مابوو، چه‌كی پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ بكرێت پاره‌كه‌ دابه‌ش بكه‌ین.

به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر گوتیشی: به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دێت.

سه‌عید عومه‌ر روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 دابه‌شكراوه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق راگیرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ساڵی 2016 له‌ 50٪ دابه‌شكراوه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.