Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:58

داخستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند:   داخستنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و هاوكات هێزێكی زۆریش بڵاوه‌ی پێكراوه‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌ ،به‌رپرسانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ داخستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو ته‌نها رێگا به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت بێنه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ ناسنامه‌یان هه‌یه‌و رێگه‌پێدراون.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌منی باڵا بڕیاریداوه‌ هێزێكی زۆر له‌ به‌غدای پایته‌خت بڵاوه‌ی پێبكرێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار، له‌ باشووری به‌غدا له‌لایه‌ن ھێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

دوای رووداوه‌كه‌ش، ھێزێكی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی ماڵی مسته‌فا كازمی و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌یان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی عێراق دا.

دواتریش وه‌ك رێكارێك بۆ رێگه‌گرتن له‌ ئه‌گه‌ری ھه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، ھێزێكی زۆری ئه‌منیی له‌ ده‌روازه‌كان و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی عێراق بڵاوه‌یان پێكرا، ھاوكات ژماره‌یه‌ك تانك له‌ ده‌ره‌وازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز جێگیركران.

دوای ئه‌و رووداوانه‌، قاسم موسڵیح راده‌ستی لیژنه‌ی تایبه‌تی هه‌واڵگریی و ئاسایش كرا كه‌ به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی پێكیده‌هێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.