Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:02

به‌هۆی شه‌ری په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا دوو هاووڵاتی برینداربوون

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو شه‌ری توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی زاخۆ به‌رده‌وام بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌ سنوری شارۆچكه‌ی ده‌ركار به‌رده‌وام بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی كه‌ كاری شوانییان ده‌كرد و برای یه‌كترن برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سوپای توركیا به‌ تۆپ و فرۆكه‌وه‌ بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان به‌ گونده‌كانی شیدنێ و ده‌وروبه‌ری به‌ چڕی بۆردوومانكرد و به‌و هۆیه‌وه‌ هاووڵاتیان توشی ترسێكی زۆر بوونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری گوندنشینانی سنووره‌كه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ ماوه‌یه‌که‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌ کوردنشینه‌کانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و که‌شی ئه‌و ناوچانه‌ ئاڵۆزه‌ و  تا دێت دانیشتوانه‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هڵێن و گونده‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.