گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: ئەو ئافرەتەی هێرشی كردە سەر كارمهندێكی هاتوچۆ لە هەولێر، ئەمڕۆ دەستگیركرا.
مقدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەو ئافرەتەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر لە كاتی ئەركی خۆی، هێرشی كردە سەر كارمهندێكی پۆلیسی هاووچۆی ههولێر ئهمرۆ به بریاری دادهوهری بهرێز دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژهی بهوهشكرد، ئافرەتە هێرشكارەكە بە مادەی 229 تایبەت بە هێرشكردنە سەر فهرمانبهرانی دەوڵەت تۆمەتبارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.