Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:45

لەسەرفەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتی دابەشکردنی سێتی تەندروستی بەسەر هاوڵاتییان دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.5.26، لەسەرفەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی، بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پاراستنی هاوڵاتییان لەشاری هەولێر و دەوروبەری، پارێزگای هەولێر بەهاوکاری ڕێکخراوی خاچی سوری فەرەنسی، لەهەڵمەتێکدا دەستیانکرد بە دابەشکردنی (16٫500) شازدە هەزار و پێنجسەد سێتی تەندروستیی لە سنووری پارێزگای هەولێر.
جێگەی باسە، لەهەڵمەتەکەدا جگە لە دابەشکردنی سێتی تەندرووستی بەسەر هاوڵاتییان، لەهەمانکاتدا لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەندەوە هۆشیاری خۆپارێزیش دەدرێت بەخێزانەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.