Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 20:05

تەرمی پەنابەرەکه‌ی کوردستانی ئێران لە هەولێر بەخاک سپێردرا

رۆژی 18ی ئایار لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
کوردستان TV
100%

تەرمی پەنابەرەكه‌ی كوردستانی ئێران کە لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بەخاک سپێردرا.

بەهزاد مەحمودی رۆژی 18ی ئایاری 2021 لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دوای پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی ھەولێر، درەنگانی شەوی 23ی ئایار بەھۆی سەختی برینەکەی و زۆری رێژەی سووتاویەکەی گیانی لەدەستدا.

لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا کامیل نورانی فەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە وتەیەکدا گوتی: بەداخەوە هەروەک پزیشکەکان پێشبینیان کرد بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەی شەهید بەهزاد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین.

ئه‌و ئەندامه‌ی دەفتەری سیاسیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گوشتیشی: بەهزاد بوو بە هاوارێکی کپکراوی پەنابەرانی بێ بەش، کە بەداخەوە ویستی ئەو هاوارە کپکراوە بەگوێی گوێچکە داخراوەکاندا بگەیەنێت.

بەهزاد مەحمودی خەڵکی شاری بۆکانی ئێرانە، تەمەنی 25 ساڵە بوو، ماوەی چوار ساڵە وەک پەنابەرێکی سیاسیی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە و لە شاری هەولێر دادەنیشێت، رۆژی 18ی ئایار بۆ داواکردنی مافەکانیان لەگەڵ هاوڕێییەکیدا چوونە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و هەر لەوێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پێنج رۆژ دوای ئەو رووداوەش لە شەوی 23ی ئایار بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.