Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 00:29

سه‌رۆک بارزانی: شۆرشی گوڵان بۆ هەموو نەیارانی سەلماند کە ئیرادەی کورد هەرگیز ناشکێت

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌.
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: شۆڕشی گوڵان ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كۆڵنەدان و خۆڕێكخستن و هەستانەوەی گەلی كوردستانە.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: لە بارودۆخی دوای نسكۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی تۆكمە و بڕوایەكی پتەو شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو بۆ هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان  كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە و خەبات و تێكۆشانی خۆی بۆ گۆڕەپانی حەقیقی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازێتەوە.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی ئەیلوول و درێژكراوەی هەموو شۆڕشەكانی پێشووتری كورد بوو و، بۆ هەموو نەیارانیشی سەلماند كە ئیرادەی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕیی كورد هەرگیز ناشكێت.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت: شۆڕشی گوڵان ڕۆژی 26ـی ئایاری 1976 بە یەكەم چالاكیی پێشمەرگە لە حاجی ئومەران دەستی پێكرد و سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی ئەم چالاكییەی دەستپێكی شۆڕشی گوڵان بوو. لە چل و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا بە بەرزی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهیدانی كورد و كوردستان دەكەینەوە.  
هه‌روه‌ها  سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: جەختیش لەوە دەكەینەوە ئازادی و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی خوێن و قوربانیدانی شەهیدانمان هاتووەتە ئاراوە.

  له‌كۆتاییدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: لەو یادە پیرۆزەدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندووبوونی هەموو ئەو تێكۆشەر و قارەمانانە هەیە كە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و حزبی و خەباتی نهێنیی ناو شار و لە ئاوارەیی و دەربەدەریدا ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و قوربانیان داوە و بوونە مایەی شانازی بۆ گەلەكەیان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
شۆڕشی گوڵان ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كۆڵنەدان و خۆڕێكخستن و هەستانەوەی گەلی كوردستانە. لە بارودۆخی دوای نسكۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی تۆكمە و بڕوایەكی پتەو شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت. شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو بۆ هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان  كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە و خەبات و تێكۆشانی خۆی بۆ گۆڕەپانی حەقیقی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازێتەوە.
شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی ئەیلوول و درێژكراوەی هەموو شۆڕشەكانی پێشووتری كورد بوو و، بۆ هەموو نەیارانیشی سەلماند كە ئیرادەی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕیی كورد هەرگیز ناشكێت.
شۆڕشی گوڵان ڕۆژی 26ـی ئایاری 1976 بە یەكەم چالاكیی پێشمەرگە لە حاجی ئومەران دەستی پێكرد و سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی ئەم چالاكییەی دەستپێكی شۆڕشی گوڵان بوو. لە چل و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا بە بەرزی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهیدانی كورد و كوردستان دەكەینەوە. جەختیش لەوە دەكەینەوە ئازادی و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی خوێن و قوربانیدانی شەهیدانمان هاتووەتە ئاراوە. لەو یادە پیرۆزەدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندووبوونی هەموو ئەو تێكۆشەر و قارەمانانە هەیە كە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و حزبی و خەباتی نهێنیی ناو شار و لە ئاوارەیی و دەربەدەریدا ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و قوربانیان داوە و بوونە مایەی شانازی بۆ گەلەكەیان.
مسعود بارزانی
٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.