هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش پشتیوانی لە کردنەوەی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکات.
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مۆراتۆ بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری فەرمی خۆی، ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگکردنی هێزەکانیان دژبە جموجۆڵەکانی داعش.
واین مۆراتۆ لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە کە پشتوانی لە پێکهێنانی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
ئاماژەی واین مۆراتۆ بەو رێککەوتنە ئەمنییەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە، کە لەئێستادا تواندراوە سێ ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا دروست بکەن.
بەرپرسانی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن کە بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هەردوو هێزەکەدا، بوار بۆ جموجۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خۆش بووە و ناوە ناوە پەلاماری هێزە ئەمنییەکان دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.