Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 00:38

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێک به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی نووسەران تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ف.ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریساڵ) دەستگیر کرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: تۆمه‌تبار لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا، راشیگه‌یاند: بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.