Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 00:26

ئه‌ندامێکی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌ 40 ساڵ زیندانی کردن سزادرا

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە چوار ساڵە دەستبەسەرە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکران و دوورخرانی بە سەردا سەپێندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەمەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەوادی سزای 40 ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەی بە سەردا سەپێندرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەو سزایە بە تۆمەتی موحاریبە (دژایەتی خودا) لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپێندراوه‌ و دوێنێ سێشه‌مه‌ 25 - 5 - 2021 لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

سەید محەمەد حوسێنی پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ڕۆژی سێشممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧١٧ (٩ی ژانویەی ٢٠١٨) پاش جیابوونەوە لەو حیزبە و گرتنی ئەمان نامە، گەڕابوویەوە بۆ نەغەدە. سەید محەمەد حوسێنی سەرەڕای ئەوەیکە لە بەرپرسانی ئێران ئەمان نامەی وەر گرتبوو، پاش گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ ئەوەیکە مافی مەرەخەسی پێدرابێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەند کراوە.

بەهاری ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی ئازادیی کاتی سەید محەمد حوسێنی داوای بارمتەی 10 میلیارد تومەنییان کردبوو کە بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نەبوو ئازاد نەکرا. ئەمە لە کاتێکیشدا بوو کە زۆربەی بەندکراوەکان بە هۆی تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا چووبوونە مرەخەسی، بەڵام ئەم بەندکراوە سیاسییە لەو مافەش بێبەش کرا.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.