ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین مه‌ترسی سووتانی دارستان و پوش و پاوان زیاتر ده‌بن و زیانی كاریگه‌ر به‌ر ژینگه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێت. كه زیانه‌كانی به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. بۆیه گرنگه هاوڵاتیان به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دارستانه‌كان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه لوقمان شێروانی، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند.ئێمه له فه‌رمانگه‌مان به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵمه‌تێكمان به ناوی (مه‌ی سوتێنه)هه‌یه كه تایبه‌ت به هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆكاری په‌یدابوونی ئاگر.
ئه‌وه‌شی گوت" به‌پێ توێژینه‌وه‌كان له( 25 تا 30 %) هۆكار سوتانی دارستانه‌كان فرێدانی جگه‌ره‌یه .بۆیه تكایه جگه‌ره‌كێشه‌كان ، جگه‌ره‌كانتان بكوژێننه‌وه و فرێمه‌ده‌ن. ناو دارستان و پوش و پاوه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی ئاگر. شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد. به‌پێی به‌دادچوونه‌كانمان، هۆكاری بنه‌ره‌تی بۆ په‌یدابوونی ئاگر، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سوتانی به مه‌به‌ست یان له كاتی سەیرانیکردندا ئاگر لەدوای خۆیان جێدەهێڵن یا جگەرە و پاشماوەی نێرگەلە بەجێدەهێڵن له ناو دارستان و پۆش و پاوان، یاخود تۆپباران و دیارده سروشتیه‌كان، ئەوانەش دەبنە هۆی سووتانی دارستانەکان.
به‌رپرسه‌كه‌ی ژینگه ،ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم ( دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ) دۆنم دارستانی سروشتی له كوردستان هه‌یه و (سی وپێنج هه‌زار ) دۆنم دارستانی ده‌سكرد هه‌یه. له ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوو نزیكی (یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار ) دۆنم دارستان و پوش و پاوه‌ن له كوردستان سوتاون، به رێژەی( 30% بۆ 35%) ی ئەو سووتانەی هەبووە، بەهۆی ئەو بۆردوومان و تۆپبارانەكانه‌وە بووە. به‌ڵام نزیكی (60%) ئه‌و رووبه‌ره سه‌وز بۆته‌وه و ژیاوه‌ته‌وه له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه.
سەبارەت بە زیانه‌كانی سوتان له‌سه‌ر ژینگه. گوتی: زیانه‌كانی سوتان كاره‌ساتن بۆ ژینگه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەرزبوونەوەی پلەى گەرما و و زیادبوونى دوانۆکسیدى کاربۆن و تێكچوونی هاوسه‌نگی ژینگه و رووتانه‌وه‌ی زه‌وی و به‌یابانبوونی زه‌وی و به‌هه‌ڵمبوونی ئاوی ژێر زه‌وی هه‌یه و ده‌بێته له ناوچوونی هه‌مه‌جۆری زینده‌وران هەیە".
شێروانی ئه‌وه‌شی گوت" به‌پێی یاسا هیچ كه‌س بۆی نییه زه‌وی یان دارستان بسوتێنێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر جوتیارێك ویستی زه‌وییه‌كه بۆ كشتوكاڵ به‌كاربێنێت بۆی نییه بیسوتێنێ،چونكه سوتان ده‌بێت كاره‌سات بۆ زه‌وییه‌كه و به‌رهه‌می وه‌كو پێشان نابێت و زه‌ویه‌كه به په‌یتی خۆی له ده‌ست ئه‌دات ،بۆیه ئامۆژگاریمان بۆ جوتیاران هه‌یه كه زه‌وییه‌كه‌یان نه‌سوتێنن". ئه‌وه‌شی خسته‌روو" له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو له( 50% )دارستانه‌كانمان له عیراق و كوردستان له ده‌ست داوه و لە ساڵانى( 90)ەکانی سەدەی رابردووش‌دا لە جیهاندا 10 ملیار تۆن دوانۆکسیدی کاربۆن تێكه‌ڵه به هه‌وا هه‌بوو و ئێستا ش بڕەکە بۆ 50 ملیار تۆن بەرزبووەتەوە.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.